لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، هیومان ڕایتس وۆچ بەڵگەنامە لەسەر کردارە توندوتیژەکانی دەستەڵاتدارانی کرواتیا بەرانبەر ئەو پەنابەرانە دەگرێتەخۆی، کە هەوڵدەدەن لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤیناوە بپەڕنەوە، ڕێکخراوەکە یەکێتی ئەوروپا تاوانبار دەکات بەوەی کە ڕوودەدا و دەڵێ، لە ئاست ئەو دڕندەییە سیستماتیکە چاوی داخستووە.
ڕاپۆرتێکی نوێی 94 لاپەڕەیی، کە هیومان ڕایتس وۆچ بڵاویکردۆتەوە، دەریدەخات دەستەڵاتدارانی کرواتیا بەردەوامن لە پێشێلکردنی مافەکانی کۆچبەران و ستانداردەکانی دیکەی مافەکانی مرۆڤ و پابەندنەبوون بە بەڵێنەکانیانەوە بۆ پاراستنی ئەو کەسانەی، کە هەوڵدەدەن سنوورەکە لە بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا بپەڕنەوە بۆ کرواتیا.
ڕێکخراوەکە دەڵێ، دەستەڵاتداران کۆچبەران دەردەکەن بۆ بۆسنیا، پاسەوانانی سنوور دەدات ڕێگری لە کۆچبەران دەکەن لە تەواوکردنی ڕێگاکەیان بۆ وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا.
کاتێک پاسەوانانی سنوور کۆچبەران دەستگیر دەکەن، ئەوان نایانبەن بۆ خاڵە سنورییە ئاساییەکان بۆ ئەوەی بیاندەنە دەست دەستەڵاتدارانی بۆسنیا، بەڵکو دەیانبەن بۆ شوێنێکی دیکەی سنوورەکە و فەرمانیان پێ دەکەن بپەڕنەوە، خەڵک باسیان لەوە کردووە کە پێویستە لە ڕووبارەکان، یا جۆگەکان بپەڕنەوە، یان بەسەر بەردەکان سەرکەون، یانیش بە دارستانە چڕەکاندا بڕۆن، زۆرجار لە شەودا ئەوانە دژ بە کۆچبەران دەکەن، بەبێ ئەوەی هیچ بیرۆکەیەک هەبێت، کە چۆن بگەنە نزیکترین شاری بۆسنیا.
تیمی MSF چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زیاتر لە 100 کۆچبەر کردووە، لەنێویاندا منداڵی بچووک، یا منداڵی بێ سەرپەرشت هەبوون، کە هەموویان باسیان لە توندوتیژی کردووە، کە پۆلیسی کرواتیا بە شێوەیەکی سیستەماتیکی، داواکارییەکانی پەنابەرییان پشتگوێ خستوون و، هەندێکیان دەیان جار دەرکراونەتەوە.
پۆلیسی سنوور زۆرجار شتومەکی کۆچبەرانیان “دزیوە”، وەک پارە و بەڵگەنامەکانی ناسنامە، یا شکاندنی تەلەفۆنەکان.
پەنابەرێکی عێراقی تەمەن 17 ساڵ، باس لەو توندوتیژییانە دەکات، کە لە کاتی هەوڵدان بۆ پەڕینەوە لە کرواتیا ڕووبەڕووی بووەتەوە، باسی ئەوەی کردووە کە سوکایەتی پێکراوە و لێیدراوە.