پەنابەرێک بەم تاوانە دادگایی دەکرێت

پەنابەرێک لە شاری ڕۆتردامی هۆڵەندا، لە دادگا تۆمەتبار کرا بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی، ئەوەش بە کارکردن وەک ئەفسەری ئاسایش لەنێو ڕێکخراوی تیرۆریستی “داعش”.

ئەو پەنابەرە خەڵکی سوریایە و ناوی ئەیهەمە، وێڕای بوونی وەرگێڕ لە کاتی دادگاییەکەیدا،  ئامادە نەبووە یەک وشە لەسەر دۆسییەکەی بڵێ، دادوەرەکان داواکاری پارێزەرەکەشیان ڕەتکردەوە، کە ئازادی بکەن تا دادگا بڕیاری کۆتایی دەدا.

بەگوێرەی میدیاکانی هۆڵەندا، داواکارانی گشتی، پێیان وایە ئەو وەک “سەرۆکی ئاسایشی” گرووپەکە لە کامپی فەڵەستینی یەرموکی باشووری دیمەشقی پایتەختی سوریا کاری کردووە.

پۆلیسی هۆڵەندا لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا، تۆمەتبارەکەی لە شارۆچکەیەکی بچووک بە ناوی ئارکویلی ڕۆژهەڵاتی ڕۆتردام دەستگیرکردووە، ئەمەش چوار ساڵ دوای ئەوەی داوای مافی پەنابەرێتی لە هۆڵەندا کردووە، کە لەگەڵ هاوسەرەکەی و منداڵەکانیدا رۆشتوونەتە ئەو وڵاتە.

ڕەنگە بە دڵت بن