سوتێنەری قورئان بوو بە تەڵەوە بزانە چی بەرانبەر دەکرێت

میدیاکانی سوید ئاشکرایان کرد، ڕاسمۆس پالودانی دژە کۆچبەر و دژە موسڵمانەکان، خۆی لە دەستەڵاتی دادوەری شاردۆتەوە تا لێکۆڵینەوەی لەسەر زنجیرەیەک تۆمەت کە ئاڕاستەی کراون بکرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی “ئەفتنافلۆنت”ی سویدی، راسمۆس، گوێڕایەڵی داواکارییەکانی داواکاری گشتی سوید نەبووە بۆ ئەوەی لەبەردەمی ئامادەبێت بۆ لێپرسینەوە، هەروەها وەڵامی داواکارییەکانی پۆلیسی سویدیشی نەداوەتەوە، جەختیشی لەوە کردەوە کە پۆلیس چەند جارێک لە ڕێگەی تەلەفۆن و ئیمەیڵەوە پەیوەندییان پێوە کردووە، بەڵام هیچ وەڵامێکی نەداونەتەوە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، توندڕەوەکە سەرەتا داوای کردووە بە تەلەفۆن لێپرسینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەجیاتی ئەوەی بێت بۆ سوید، بەڵام داواکەی ڕەتکراوەتەوە.

لەو چوارچێوەیەدا، داواکاری گشتی سوید، ڕۆژنامەکەی دڵنیا کردۆتەوە، کە لێکۆڵینەوە لێی مەحاڵ نییە و، یەکێ لە تۆمەتەکانی دژی، هاندانە بەرانبەر کۆمەڵێک دانیشتوان.

جێی باسە، داواکاری گشتی ڕەتیکردۆتەوە، کە هیچ زانیارییەکی زیاتر دەربارەی لێکۆڵینەوەکانی دژی ئاشکرا بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، پۆلیسی سوید داوایان لە پۆلیسی دانیمارک کردووە یارمەتییان بدەن.

ڕەنگە بە دڵت بن