ئەڵمانیا: لەسەر ئەوەی وتوویانە هاورەگەزخوازی پەسەند نییە چی بەرامبەر خێزانێکی پەنابەر کرا

بە هاوکاری نووسینگەی خۆشگوزەرانی لاوان ” Jugendamt”، بە هاوکاری پۆلیسی شاری برێمێرهاڤێنی ئەڵمانیا و بە زەبری هێز، منداڵێکیان لە خێزانێکی مسوڵمانی پەنابەر سەندەوە، وە هیچ روونکردنەوەیەکیش لە سەر هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

لە کۆتایی نیسانی 2023، بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستیان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی منداڵێک کرد، کە لە خێزانێکی کۆچبەری موسڵمان لە شاری برێمەرهاڤن باکووری ئەڵمانیا دەسەندرێتەوە، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا پۆلیس بە شێوەیەکی توندوتیژ منداڵەکە لە دەست خێزانەکەی ڕادەکێشن.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە، نووسینگەی خۆشگوزەرانی لاوان، دەستێوەردانی کردووە بۆ لێسەندنەوەی منداڵەکە لە دایک و باوکی، چونکە قوتابخانەکەی ڕاپۆرتی داوە، کە خێزانەکە منداڵەکەیان فێرکردووە کە ڕەگەزگۆڕ و ھاوڕەگەزخواز لە ئایینی ئیسلامدا قبوڵ ناکرێن.

نووسینگەی خۆشگوزەرانی لاوان (Jugendamt) لە ئەڵمانیا، چەندین ئەرک و بەرپرسیارێتی هەیە، نزیکەی هەموو خێزانێک لانیکەم جارێک پەیوەندی لەگەڵ ستافی نووسینگەی لاوان دەکەن، ئەم پەیوەندییە سنووردار نییە بە پەیوەندییە نەرێنییەکان، وەک ئەوەی لەگەڵ کشانەوەی منداڵان لە دایک و باوک ڕوویدا، چونکە دایک و باوک دەتوانن بچن بۆ ئۆفیس بۆ داواکردنی ڕاوێژکاری، یا چاودێری، یان تەنانەت یارمەتی ماددی و ڕاوێژکاری دەروونی خێزان، بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگا بۆ مامەڵەکردن لە نێوان منداڵەکە و دایک و باوکی، هەروەها چاودێری ئەو منداڵ و هەرزەکارانە دەکات کە پەراوێزخراون، یان دەستدرێژییان کراوەتەسەر.

ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە چاودێری منداڵ یان هەر کێشەیەکی بەخێوکردنی منداڵ، دەتوانیت هەمیشە پەیوەندی بکەیت بە ستافی نووسینگەی خۆشگوزەرانی لاوان لە هەر ناوچەیەک، هەروەها منداڵان دەتوانن ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە نووسینگەی خۆشگوزەرانی لاوان، ئەگەر هاتوو ڕووبەڕووی هەر کێشەیەک بوونەوە لەگەڵ دایک و باوکیان.

ئەو هۆکارانەی وا دەکات منداڵەکان لە دایک و باوکیان بسەندرێنەوە:

پشتگوێخستن: کاتێک پێداویستییە سەرەتاییەکانی منداڵەکە دابین ناکرێت.

دەستدرێژی جەستەیی: بەکارهێنانی توندوتیژی دژی منداڵێک، لە ساڵی 2000ەوە، لێدانی منداڵ بووەتە تاوان.

دەستدرێژیی زارەکی و هەستی: بریتییە لە دەستپێکردنی تایبەتمەندییە خراپەکان و سوکایەتیکردن بە منداڵەکە، یا ئەنجامدانی هەموو شتێک کە ڕووبەڕووی توندوتیژی خێزانی بکاتەوە، یان ببێتە هۆی زیانی دەروونی و سۆزداری بۆ منداڵەکە.

دەستدرێژی سێکسی بە هەموو جۆرەکانییەوە .

نووسینگەی خۆشگوزەرانی گەنجان بە زۆری دوای ئاگادارکردنەوە لە قوتابخانە، یا دراوسێکانەوە کار دەکات، یانیش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا، ئەگەر منداڵەکە خۆی ڕاپۆرتی یەکێ لەم مەترسییانە بدا.

ڕەنگە بە دڵت بن