چەندین پەنابەر بە نایاسایی دیپۆرت دەکرێنەوە

ڕێکخراوی ناحکومی Sea-Watch ی ئەڵمانی، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا تۆمەتبار دەکات بەوەی، کە فەرمانی دیپۆرتکردنەوەی نزیکەی 30 پەنابەری داوە، دوای ئەوەی لە کۆتایی مانگی چواردا لەلایەن کەشتییەکی بازرگانییەوە لە دەریای ناوەڕاست ڕزگارکراون.

ڕێکخراوی ناحکومی Sea Watch ئیدانەی دیپۆرتکردنەوەی نایاسایی نزیکەی 30 پەنابەری بۆ لیبیا کرد و دەڵێ، کەشتی بازرگانی “گریمستاد” ئەو کۆچبەرانەی لەنێو بەلەمێکدا ڕزگارکردووە کە لە تەنگانەدا بوون، بەڵام ئیتالیا بە نایاسایی دیپۆرتی لیبیای کردوونەتەوە.

ڕێکخراوەکە سەرکۆنەی کرد و بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و قبوڵنەکراو، ناودێری کرد.

لە بەرانبەردا پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتالیا ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە و، فەرماندەیی گشتی پاسەوانی کەناراوەکانیش دەڵێ، ئەوان هەرگیز هیچ فەرمانێکیان بە کاپتنی کەشتی بازرگانی گریمستاد نەداوە، کە بەرەو کەناراوەکانی لیبیا بڕوات، کاتێ کۆچبەرەکانیان ڕزگارکردووە.

وتیشی، بەلەمی کۆچبەرەکان نزیکەی 50 میل لە کەناراوەکانی لیبیاوە دووربوون و لە ناوچەی بەڕێوەبەرایەتی تایبەتی ئەو وڵاتەدا بوون، بۆیە ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن و تەواوکردنیان لەژێر بەرپرسیارێتی و هەماهەنگی پاسەوانی کەناراوەکانی لیبیادایە، نەک ئیتالیا.

ڕەنگە بە دڵت بن