تۆڕی بەڵگەنامەیی ناشناڵ جیۆگرافیک، دیاریکردنی ڕۆژنامەنووسێکی بەریتانی ڕاگەیاند بۆ ئەوەی ببێتە وتەبێژی مرۆڤ، تا پەیوەندی لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکاندا بکات.
ڕۆژی سێشەممە توێژەرانی بەریتانیا، ڕۆژنامەنووس ” دەیڤد ئەتینبۆرۆ”یان هەڵبژارد بۆ ئەوەی ببێتە نوێنەر و وتبێژی مرۆڤ، تا لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکاندا پەیوەندی بکات.
تۆڕی تەلەفزیۆنی زانستی، کە بنکەکەی لە ئەمەریکایە، دەڵێ، زنجیرەیەکی دۆکیۆمێنتاری توێژینەوە دەربارەی جیهانی بۆشایی ئاسمان بە ناونیشانی UFOs: لێکۆڵینەوە لە نەناسراوەکان نەناسراوەکان دەکات.
توێژەران بۆیان دەرکەوتووە، کە لە هەر سێ بەریتانییەک یەکێکیان دەیانەوێت وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دووبارە پرۆژەی UFO بکاتەوە کە لە ساڵی 2009 دا داخرا، زیاتر لە 4 لە 10 کەس گومانیان لێدەکرێت حکومەت زانیاریەکانی UFO بە نهێنی بهێڵێتەوە.
جێی باسە، تا ئێستا هیچ بەڵگەیەک پشتڕاست نەکراوەتەوە، کە چۆن پەیوەندی لەگەڵ بوونەوەرە ئاسمانییەکاندا دەکرێت و، بە چ زمانێک، چ دەنگ، یا لە ڕێگەی ئاماژەوە دەکرێت.