مانگی ڕابردوو دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا سێ پەنابەریان بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان دەستگیر کرد، هاوکات گرووپەکانی مافی مرۆڤ، ئیدانەی پەیوەندییەکانی پۆلیس لەگەڵ کونسوڵخانەی ئێران و پێشکەشکردنی زانیاری کەسییان کرد، کە لەوانەیە بیانخاتە مەترسییەوە.
دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا بەردەوام بوون لە ڕێوشوێنە ئیدارییەکان بۆ دیپۆرتکردنەوەی سێ پەنابەری ئێرانی و دانانیان لە ناوەندێکی زیندانیکردن و، دواتر پەیوەندیکردن بە کونسوڵخانەی ئێران لە پاریس، ئەمەش ئەو کەسانە دەخاتە مەترسییەوە و زانیاری کەسییان بۆ دەستەڵاتدارانی رژێم ئاشکرا دەکات کە لێی هەڵهاتوون.
پۆلیسی فەڕەنسا ئەو پەنابەرانەی بۆ ناوەندێکی گرتن گواستۆتەوە، هەرچەندە حکومەتی فەڕەنسا لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند ئێرانییەکان نانێرێتەوە بۆ وڵاتەکەیان، هاوکات لەگەڵ “سەرکوتکردنی ترسناک” لەو وڵاتە، دەزگا ئەمنییەکانی ئێران کردەوەی ئەشکەنجە و توندوتیژی سێکسیش بەرانبەر هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدەن.
نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا پیاوێکی ئێرانی و هاوسەرەکەیان لە باشووری فەڕەنسا دەستگیرکرد، کاتێ دەیانویست لە 15 نیسان بە فڕۆکە بڕۆن بۆ بەریتانیا.
دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا فەرمانێکیان دەرکرد بۆ ئەوەی ئەو دوو هاوسەرە لە کۆتایی مانگی سێدا خاکی فەڕەنسا بەجێبهێڵن کاتێک گەیشتنە پاریس، (زۆربەی کات لەبەر ئەوەی بە بەڵگەنامەی ساختە گەشتیان دەکەن)، دوای دەستگیرکردنیان لە باشوور، بڕیاریاندا بیانگوازنەوە بۆ ناوەندێکی زیندانیکردن بە مەبەستی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئێران.
بەڵام دوای 48 کاتژمێر لە دەستگیرکردنیان، ئەو دوو هاوسەرە بە بڕیاری دادوەر ئازاد کران، بەڵام لە یەکەم دانیشتندا، بۆیان دەرکەوت کە پارێزگای پیرینی، پەیوەندی بە کونسوڵخانەی ئێرانەوە کردووە، ئەوەش بە مەبەستی وەرگرتنی “مۆڵەتی کونسوڵ”، تا بەڵگەنامەی پێویستیان بدەنێ بۆ دیپۆرتکردنەوەیان.
چەند ڕۆژێک دوای دوایین ڕووداو، پۆلیس هاوڵاتییەکی سێیەمی ئێرانی دەستگیرکرد و پارێزگای ئاود لە 23 نیسان فەرمانی دیپۆرتکردنیا بۆ دەرکرد.