لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا هێرشی کردە سەر سەرۆکوەزیری ئیتالیا و گوتی، ناتوانێت کێشەکانی کۆچ چارەسەر بکات.
ئەم لێدوانانەی وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جێراڵد دارمانین بووە هۆی قەیرانێکی دیپلۆماسی، دوای ئەوە وەزیری دەرەوەی ئیتالیا سەردانەکەی ڕۆژی پێنجشەممەی بۆ پاریس هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی کۆببێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕادیۆی RMC، دارمانین، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا بە سیاسەتمەداری ڕاستڕەو مارین لێ پێن بەراورد کرد و وتی، ناتوانێت کێشەکانی کۆچ چارەسەر بکات، هاوکات ناشتوانێت مامەڵە لەگەڵ شەپۆلی گەیشتنی کۆچبەران بۆ ئیتالیا بکات.
وەزیری دەرەوەی ئیتالیا ئەنتۆنیۆ تاجانی، ئەو لێدوانانەی بە سوکایەتیکردن لە دژی حکومەت وێنا کرد و بە قبوڵنەکراوی دانا، هاوکات لە تویتێکدا سەردانەکەی بۆ پاریس هەڵوەشاندەوە.