کەسوکاری کۆچبەرە ونبووەکان داوای ئاشکراکردنی چارەنووس و دۆزینەوەیان دەکەن، کە لە رێی کۆچی نایاساییدا بەرەو ئەوروپا دیار نەماون.
فاتیمە وەهبی، چالاکوانی هەماهەنگی خێزانی کۆچبەرە ونبووەکان، پێیوایە، کە مەزەندەی ئەوە دەکات، لە ساڵی 2014 ەوە نزیکەی 800 کۆچبەر ونبوون و، زۆربەیان مەغریبی بوون، لە نێویاندا پەنابەرانی سودانی، سوریش هەن.
کەسوکاری ونبووەکان بە رێکخراوی هەماهەنگی خێزانی کۆچبەرە ونبووەکانیان وتووە، “نازانین زیندوون، یا مردوون، داوا لە بەرپرسان دەکەین لەگەڵمان بوەستن و یارمەتیمان بدەن لە دۆزینەوەی منداڵەکانمان.
مەغریب ڕێڕەوی کۆچی نایاساییە بۆ ئیسپانیا، هەم بۆ ئەوانەی لە باشووری بیابانی ئەفریقاوە دەڕۆن، هاوکات زۆرێک لە گەنجە مەغریبییەکان بە هیوای ژیانێکی باشتر روو لە ئەوروپا دەکەن، بەڵام هەمیشە بە سەلامەتی ناگەن.