میدیاکانی ئەڵمانیا دەڵێن، پۆلیسی شاری کۆڵنی ویلایەتی ڕاین وێستڤالیای باکووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، پەنابەرێکیان دەستگیرکردووە، کە بە چەقۆوە لەسەر شەقامێک بووە.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، پەنابەرەکە تەمەنی 35 ساڵە و چەقۆیەکی بە دەستەوەیە، بەڵام پێش ئەوەی پۆلیس بگاتە شوێنی ڕووداوەکە و دەستگیری بکەن، چەقۆکەی فڕێداوە.
سەرچاوەکان لە زاری پۆلیسەوە دەڵێن، پەنابەرەکە لەلایەن کەسێکی دیکەوە بە دارێکەوە هێرشی کراوەتەسەر، ئەمەش وای لێکردووە کە بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی و چەقۆکە بهێنێت و بەدوای ئەو پیاوەدا بگەڕێت هێرشی کردووەتە سەری.
گرتە ڤیدیۆییەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەڵمانیا لە دوێنێوە لەژێر ناونیشانی “پیاوێکی سوری بە چەقۆ خەڵک لە شەقامەکانی کۆڵن ڕاو دەکات”، بڵاو کراوەتەوە.
جێی باسە، پۆلیس هیچ وردەکارییەکی دیکەی سەبارەت بە ناسنامەی ئەو پەنابەرە سورییە و هۆکاری ڕاستەقینەی پشت کردەوەکە نەداوە.