ئەم وڵاتەش یاساکانی وەرگرتنی پەنابەر توند دەکاتەوە

پەرلەمانی ئیتالیا یاسایەکی دژ بە کۆچبەران پەسەند کرد، کە مافی پەنابەرێتی ڕەت هەر کۆچبەرێک رەت بکرێتەوە، ئیدی بۆی نییە داوای پێداچوونەوە بکات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئیتالیا بە 213 دەنگ پشتیوانی لە بڕیارێکی دژ بە کۆچبەران کرد، کە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی پیران پەسەندکرابوو، لە کاتێکدا 133 پەرلەمانتار دژی بڕیارەکە بوون و، 5 ئەندامی دیکەش دەنگیان نەدا.

حکومەتی ئیتالیا پلانی خۆی بۆ ڕاستکردنەوەی ماددەی (7) ی فەرمانەکە ڕاگەیاند، کە پەیوەندی بە پێداچوونەوەی بڕیاری رەتکردنەوەی داواکاری مافی پەنابەرییەوە هەیە، ماددەی حەوتەم لە هەموارکردنەوەیەکدا نووسراوەتەوە کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەش بە ئەنجومەنی پیران کراوە، کە لە ڕاستیدا مافی کۆچبەران سنووردار دەکات بۆ بەرگریکردن ئەگەر وەرنەگیرێن.

بەگوێرەی پڕۆژە یاساکەی ئێستا، ئەگەر لیژنەی هەرێمی بەرپرس لە پرۆسەکردنی داواکارییەکان، داواکاری پەنابەرێتی کۆچبەرێک قبوڵ نەکات، ئەوا بە شێوەیەکی تیۆری ڕێگە بە کۆچبەر نادرێت تانە لە بڕیارەکە بدات و داوای پێداچوونەوە بکات.

ڕەنگە بە دڵت بن