دەزگای کۆچ بڕیاریدا دەیان پەنابەری بواری چاودێری تەندروستی دیپۆرت بکاتەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە سوید کاریان کردووە.
ئەو پەنابەرانە لە کۆمپانیای چاودێری تەندروستی زەبەلاحی Attendo کاریان کردووە و، نزیکەی 100 پەنابەری فلیپینی دەبن، دەزگای کۆچ دەڵێت، کۆمپانیاکە یاساکانی پێشێل کردووە.
پەرستار ئێرایانا نابایسان بە ئێس ڤی تی وتووە، “هەست بە دڵتەنگی دەکات، سەیرە کە خزمەتگوزاری کۆچ ڕێگەی پێداون بێنە سوید، ئەگەر ئەوان بە ساختەکاری هاتوون”.
زیاتر لە ۲۰۰ پەرستار لە رێی Attendoوە رۆشتوونەتە سوید، کە لە فلیپین خوێندوویانە، زۆربەیان مۆڵەتی پەرستاری و مافی پەنابەری هەمیشەیی سویدیان لە ساڵی 2016ەوە هەبووە.
نزیکەی سەد کەسیان داواکارییان بۆ درێژکردنەوەی مافی پەنابەرییان کە کاتی بووە، دوای ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی نوێ رەتکراونەتەوە.
کریستین تاکویگا دەڵێت “بەڕاستی دڵتەنگین، ئێمە لەم وڵاتە کارێکی باشمان کردووە و ئێستا دەڵێن دەبێت بڕۆین”.
دەزگای کۆچ پشتڕاستی کردەوە کە فەرمانبەرەکان هیچ هەڵەیەکیان نەکردووە، لە کاتێکدا هەڵەکە لەلایەن کۆمپانیای Attendoوە بووە، کۆمپانیاکە ئەو بیرۆکەیەی ڕاگەیاند کە لە ڕووی تیۆرییەوە هەلی کار کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتیانی یەکێتی ئەوروپا، لە کاتێکدا لە کرداردا ئەمە تەنیا بۆ خەڵکی فلیپین کاری کردووە.