بۆ رێگری لە کۆچبەران ئەم کارە دەکرێت

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی، لەمەودوا کاربەدەستانی فەڕەنسا ڕێگە بە پۆلیسی سنوور دەدەن، کە بۆ چاودێریکردنی سنووریان لەگەڵ ئیتالیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاربهێنن.

پارێزگای ئەلب-ماریدیمی فەڕەنسا، ڕێگەی بە پۆلیسی سنوور داوە، کە بۆ چاودێریکردنی بەشێک لە سنووریان لەگەڵ ئیتالیا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکاربهێنن، ئەوەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی زیادبوونی لێشاوی کۆچبەرانی نایاسایی.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەدەن، کە لە سەرەتای ساڵی 2023 ەوە، لێشاوی کۆچبەران لە ئیتالیاوە چوار هێندە زیادی کردووە.

جێی باسە، بەگوێرەی چالاکوانان لە ناوچە سنوورییەکە، ساڵی ڕابردوو چوار کۆچبەر لە کاتی هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی سنوور گیانیان لەدەستداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن