بە وێنە: پەنابەرێک لەسەر پێبژاردن تاوانێک ئەنجام دەدا

پەنابەرێکی تەمەن 24 ساڵ، کە لە درێسدنی ویلایەتی ساکسۆنیای ڕۆژهەڵاتی ئەڵمانیا چەقۆی لە پشکنەرێکی بلیت دابوو، دادگایی دەکرێت.

پۆلیسی ئەڵمانیا پەنابەرێکی سوری بە ناوی نوور دەستگیر کرد، کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا، دوای ئەوەی بێ بلیت سەرکەوتبووە نێو ترامێک و پشکنەرێک داوای بلیتی لێکردبوو، پەنابەرەکە بە چەقۆ لێی دابوو و بە سەختی برینداری کردبوو.

لە دانیشتنی دادگاییکردنەکەیدا، پەنابەرە سورییەکە بە دادوەرەکەی وتووە، کە پێیوابووە پشکنەرەکە بە بڕێکی زۆر پێبژاردنی بۆ کردووە، کە بڕی 120 یۆرۆ بووە، بۆیە چەقۆی لێداوە، هاوکات بە مەبەستی کوشتنیش لێی نەداوە.

جێی باسە، لەوانەیە پەنابەرە گەنجەکە بەلایەنی کەمەوە دوو ساڵ زیندانی بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن