گیاندەرێکی دەریایی ڕەنگ شینی ژەهراوی کەبەکۆتری شینی دەریایی ناسرەوە ،پاش300 ساڵ لە دەریایی ناوەڕاست دەردەکەوێتەوە
گیاندارێکی نامۆی ڕەنگاوڕەنگ، بەڵام سەرەڕای ئەو هەموو وروژاندنەی سەبارەت بە دەرکەوتنی نائاساییەو، پێویستە مەودای خۆ پارێزیت هەبێت . چونکەژەهراوییە ،بەهۆی دیمەنە سەرنجڕاکێشەکەییەوە “ئەژدیهای شین”، “Glaucus atlanticus”ی پێدەوترێت .
بەپێی سایتی TRAVELBOOK باس لەوە دەکات کە بۆچی ئەو ئاژەڵە دەریاییە دوای ٣٠٠ ساڵ لە دەریای ناوەڕاست دەدۆزرێتەوە و ئایا مەترسیدارە بۆ مرۆڤ؟
جەستەیەکی شین و گەشاوە، نیشانەکانی سەرنجڕاکێش و پەلەکانی لە باڵ دەچن: “گلاوکوس ئەتلانتیکوس” لە بوونەوەرێکی ئەفسانەیی دەچێت. بەڵام کۆترە دەریاییە شینەکە کە بە چەقۆی دەریایی ناسراوە، ڕاستەقینە یە، ئەو گیاندارە درێژییەکەی نزیکەی سێ بۆ پێنج سانتیمەتر لە ژێر ڕووی ئاوەکەدا دەسوڕێتەوە، ئەمەش رووی ڕەنگکردنەکەشی ڕووندەکاتەوە: نیوەی سەرەوەی جەستەی شین و سپییە وەکو خۆدزینەوە بۆ نێچیرەکانی ، نیوەی خوارەوەی جەستەی خۆڵەمێشییە و سپی، بەجۆرێک کە ڕاوچییەکانی ناو ئاوەکە بەزەحمەت دەتوانن بیانبینن ،بەزەحمەت دەتوانن جیایبکەنەوە
سۆران حەسەن