خانمە هونەرمەندێکی کوردی پەنابەر، لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیرکراون و مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان لەسەرە.
بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەفتەی ڕابردوو، خانمە هونەرمەندی کوردی خەڵکی پاوە، بەهار فەتحی و هاوژینەکەی میلاد یادگاری، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکراون و، لە ئێستادا مەترسی دیپۆرتکرانەوەیان لەسەرە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهار فەتحی و میلاد یادگاری دوای دەستگیرکرانیان، بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی شاری وان گوازراونەتەوە.
شیاوی ئاماژەپێدانە، ئەو دوو هاوژینە کوردە، بە مەبەستی وەرگرتنی مافی پەنابەری بەرەو ئەوروپا چوونەتە تورکیا.