بەڕێوەبەری گشتی گرتووخانەکانی سوید، دەڵێ فشاری زۆری لەسەرە بەهۆی زۆری زیندانییەکانەوە، هەروەها لایەنەکانی TIDO دەیانەوێت سزاکان بۆ تاوانباران توندتر بکەن و گرتووخانەی نوێ دروست بکەن.
مارتن هۆڵمغرین، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی یۆتۆبۆری بۆستن رایگەیاندووە، پێویستە گرتووخانە و خزمەتگوزارییەکانیان دوو هێندە زیاد بکرێن، پلانی ئێستا بریتییە لە دابینکردنی 4200 شوێن، کە هاوتایە لەگەڵ دروستکردنی 11 بۆ 16 گرتووخانەی نوێ.
هۆڵمغرین دەیەوێت حکومەت ڕەچاوی ڕێوشوێنی دیکە بکات و، بۆچوونی وایە، خەڵکی زیاتر لە گرتووخانەکاندا بەند بکرێن.
جێی باسە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ماریا مالمێر وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی سوید، لە لێدوانێکیدا لەسەر پەنابەران رایگەیاند، بەهۆی کۆچبەرانەوە تاوان و کێشە لە وڵاتەکەیدا زۆر بووە، بۆیە ناتوانن پەنابەر وەربگرن و یارمەتیان بدەن.