بەداخەوە ئێوەرەی 13.05.2023 هونەرمەندی شێوەکار( گارا ڕەسوڵ ) لە شاری کۆڵن لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد ،گیان لەدەستدانی هونەرمەندی گەورە لە دەرەوەی نیشتمان و لە تاراوگە خەمباریکردین ،ڕۆحی شاد و ئارامبێت .
بەناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی دەکەین و ، لە خوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، هاوکات ئارامی و دڵنەوایی بۆ هەموو لایەک دەخوازین.
هونەرمەند شێوەکار گارا ڕەسول لەساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لە دایک بووە ،ساڵی 1981لە زنکۆی موسڵی تەواو کردووە ,دواتر وەک نیگارکێش،گرافیک ،مێژوونوس مامۆستای هونەری شێوەکاری بووە ،لە ڕۆژی 13.05.2023 لە وڵاتی ئەڵمانیا کۆچی دوای کردووە
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
16.05.2023