بەریتانیا بۆ ڕێگریکردن لە کۆچبەران کارێکی نامۆ دەکات

بۆ سنووردارکردنی گەیشتنەکانی کۆچبەران بە بەریتانیا، وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ کۆمپانیایەکی بەرگری ئەمەریکیدا بە ناوی ئەندوریل کار دەکات، کە تایبەتمەندە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی زیرەکی دەستکرد.

بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا، کۆمپانیاکە پێشتر لەگەڵ وەزارەتی بەرگری ئەمەریکادا هاوکاری کردووە بۆ ڕێگریکردن لەو کەسانەی لە مەکسیکەوە دەگەنە خاکی ئەمەریکا، نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر، کۆمپانیاکە کارەکانی فراوانتر کردووە و، سێ گرێبەستی لەگەڵ بەریتانیا بە بەهای نزیکەی هەشت ملیۆن پاوەند واژۆ کردووە.

کۆمپانیاکە دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی ڕێوشوێنەکانی لەسەر سنووری هاوبەشی لەگەڵ فەڕەنسا، هاوکات تاوەرێکی کۆنترۆڵی لە بەندەری دۆڤەری بەریتانیا داناوە.

هەروەها دەتوانێت ئامراز و تەکنەلۆژیای دیکە بڵاو بکاتەوە، لە کاتێکدا کەشوهەوا باشتر دەبێت، کە چاوەڕوان دەکرێت هەوڵەکان بۆ تێپەڕاندن زیاد بکەن.

بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لەم بوارەدا نیگەرانی لەنێو پسپۆڕاندا دروست دەکات، چونکە هۆشداری دەدەن لە مەترسی و بۆشاییە کردارییەکان لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بۆ ناسینەوەی کۆچبەران.

یاسای ئێستا بەرانبەر کۆچبەران توندە و دەڵێ، هەرکەسێک بە شێوەیەکی نایاسایی بچێتە بەریتانیا، قەدەغەیە داوای مافی پەنابەرێتی بکات، هەروەها یاساکە ڕێگە بەو کەسانە دەدات کە دەگەنە وڵاتی سێیەم، بەتایبەتی لەو کاتەوەی بەریتانیا ساڵی ڕابردوو گەیشتە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ڕواندا بۆ ناردنی پەنابەران بۆ ئەوێ.

بەڵام تا ئێستا دەستەڵاتداران نەیانتوانیوە هیچ پەنابەرێک ڕەوانەی ڕواندا بکەن، ئەوەش بەهۆی بەربەستە یاساییەکانەوە.

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، زیاتر لە پێنج هەزار کەس بە بەلەمی بچووک لە کەناڵی ئینگلیزییەوە چوونەتە بەریتانیا.

ڕەنگە بە دڵت بن