دادگای هەرێمی شاری درێسدنی ئەڵمانیا، بە تۆمەتی دزینی زێڕ لە مۆزەخانەی “سێلەری سەوز”، سزای بەسەر پێنج پەنابەردا سەپاند.
دادگا ئەو پێنج گەنجە پەنابەرەی بە تۆمەتی سوتاندن و دزیکردن بە چەک و زیان گەیاندن بە ماڵ و سامانی گشتی تاوانبار کرد و، سزای بەسەر سێ پیاوی خێزانێکی بەناوبانگی عەرەبی لوبنانیدا سەپاند، کە تەمەنیان لە نێوان 26، 27 و 29 ساڵدایە، بە شەش ساڵ و سێ مانگ، پێنج ساڵ و دە مانگ، شەش ساڵ و دوو مانگ، بۆ هەریەکەیان.
لە بەرانبەر کەمکردنەوەی سزاکانیان، تاوانبارەکان بەشێک لەو کەلوپەلانەی دزیبوونیان، گەڕاندنیانەوە.
یەکێک لەو دوو برایە بە چوار ساڵ و چوار مانگ زیندانی سزادرا، دادگا بڕیاریدا کە ئەو تۆمەتبارەکان دەبێت پارەی زیانەکانی مۆزەخانەکە و سندوقەکان بدەن.
دزەکان دزینی کۆمەڵێک زێڕیان ئەنجامداوە، کە لە ساڵی 1723 و لە کاتی فەرمانڕەوایی فەرمانڕەوای ساکسۆن، ئۆگوستۆسی بەهێز دروستکرابوون، ئەو شتانە لە باڵەخانەیەکدا هەڵگیراون کە بە ژێرزەمینی سەوزی درێسدن ناسراوە.