وێنە: دوو پەنابەر دەکوژرێن

میدیاکانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، کە پۆلیس لە بەرلینی پایتەخت تەرمی پەنابەرێکی تەمەن 40 ساڵیان، دۆزیوەتەوە کە بە فیشەک کوژراوە، هاوکات پەنابەرێکی گەنجیش دیکەش بە چەقۆ کوژراوە.

سەرچاوەکان لە زاری پۆلیسەوە دەڵێن، گومانلێکراوێک دەستگیرکراوە و لە گرتووخانەیە، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەسەر ناسنامەی قوربانییەکە، یا گومانلێکراوەکە بدرێت.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە پۆلیسی ئەڵمانیا لە شاری دۆرتمۆندی ویلایەتی ڕاین-ڤێستفاڵیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، توانییان گومانلێکراوێک دەستگیر بکەن، کە بە کوشتنی پەنابەرێکی گەنجی سوری بە ناوی “ئەحمەد موراد” تۆمەتبار کراوە.

پۆلیس گومانلێکراوەکەی بە هاوڵاتییەکی ئەڵمانی بە ناوی “ماکسیم ئێچ” ناساند، پۆلیس هێشتا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تاوانەکە دەکات.

ئەو پەنابەرە گەنجە لەو بینایەی کە تێیدا دەژی بە چەقۆ کوژراوە.

جێی ئاماژەیە، نزیکەی یەک ملیۆن پەنابەری سوری لە ئەڵمانیا دەژین، کە زۆربەیان لە دوای ساڵی 2011 ەوە گەیشتوون، بەتایبەتی لە هاوینی 2015 و بەهاری 2016، بۆ ڕزگاربوون لە شەڕی بەردەوام لە وڵاتەکەیان، کە تا ئێستا بەردەوامە.

ڕەنگە بە دڵت بن