ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا لە مەراسیمێکی گرینگ و تایبەتدا بەشداری دەکات

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، لەسەر بانگهێشتی فەرمی، بە یاوەری هەردوو شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەشداری رێوڕەسمی ڕێزلێنانی لە جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەو وڵاتەدا کرد.

رۆژی چوار شەممە، رێککەوتی 17ی5ی2023، نزار موسا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا و، هەردوو شاندی وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمی فەرەنسا، بەشداریان لە ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی جەنگاوەرە دێرینەکانی ئەو وڵآتەدا کرد.

مەراسیمەکە بە دانانی تاجەگوڵینە لەسەر گڵکۆی سەربازی ون و، وتنەوەی سروودی نەتەوەیی کوردستان و فەرنسا دەستی پێکرد، دواتر گرینگی و پێزانینیان بۆ قارەمانێتی پێشمەرگە و جەنگەوارە دێرینەکانی فەرەنسا دەربڕی، هەروەها ستایشی ئازایەتی پێشمەرگەی کوردستانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش بەرز نرخاند.

لەو مەراسیمەدا هەریەکە لە یاریدەدەری وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و، شاندی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و، عەلی دۆڵەمەڕی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا، هاوکات سەمیر نزار بەرپرسی دەزگای سەنگەر و پێشمەرگەی کوردستان و، فدراسيۆنی کۆمەڵە کوردییەکان لە فەرەنسا، ئامادەی مەراسیمەکە بوون.

جێی باسە، لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، پەرتووکی بۆ مێژووی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە زمانی فەڕەنسی بەسەر ئامادەبوواندا دابەشکرا.

ڕەنگە بە دڵت بن