وێنە: شارەوانی بەریتانیا خەڵاتی ڕێزلێنان دەداتە پەنابەرێک

شارەوانی شێرپشایری ڕۆژئاوای بەریتانیا، خەڵاتی ڕێزلێنانی بە پەنابەرێک دا، ئەوەش لە پێناو کارە خێرخوازییەکانی کە کردوونی.

بە گوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، حەسەن بەجبوجی تەمەن 23 ساڵ، پەنابەرێکی خەڵکی سوریایە و، لە ساڵی 2017دا لەگەڵ دایکی شاری دەرعای سوریایان جێهێشتووە و گەیشتوونەتە بەریتانیا، هاوکات بەشداری لە کاری خۆبەخشیدا کردووە، لەوانە وەرگێڕان.

حەسەن لە لێدوانێکیدا بۆ بی بی سی، رایگەیاندووە، کە زۆر ئەستەمە ئەو کەسانەی زمان نازانن، وەرگێڕێک بدۆزنەوە، بە تایبەت لە شەواندا ئەگەر بیانەوێت بچنە نەخۆشخانە.

ئەو شانازی بە خەڵاتەکەوە دەکات و کاتێک پرسیاری لێکرا بۆچی خۆبەخش بووە، وتوویەتی، کە وا فێر بووە یارمەتی کەسانی دیکە بدا، بەوەش هەست بە دڵخۆشی دەکات.

ڕەنگە بە دڵت بن