وەزیری ناوخۆی نەمسا لەسەر کۆچبەران داوایەکی سەیر لە ئەڵمانیا دەکات

وەزیری ناوخۆی نەمسا جێرھارد گارنەر دەڵێ چاوەڕێی پشتیوانی ئەڵمانیا دەکات بۆ دامەزراندنی ناوەندەکانی پەنابەران لە وڵاتانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.

جێرهارد گارنەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “فێڵت”ی ئەڵمانی ڕایگەیاند، بە ئاشکرا پێشوازی لەوە دەکات، دووبارە بە کێشەکانی کۆچبەران لە ئەڵمانیا بچنەوە، بە تایبەتی پێشوازی لەوە دەکات، کە حکومەتی ئەڵمانیا بیر لەوە دەکاتەوە ناوەندەکانی پەنابەری و پرۆسەی پەنابەری لە وڵاتانی دیکەی پارێزراوی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپادا هەبن.

ئەو جەختی لەوە کردەوە کە ڤیەننا ماوەیەکی زۆرە داوای ئەوە دەکات و، پشت بە ئەڵمانیا دەبەستن بۆ پشتیوانیکردنی نەمسا لە دامەزراندنی سەنتەری پەنابەران لە وڵاتانی سێیەمی سەلامەت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە کۆتاییدا، ئەوان پێویستیان بە وەستاندنی پەنابەران، ئەوەش دەرکردنی بە کۆمەڵی ئەو کۆچبەرانە بگرێتەوە کە هیچ هەلێکیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری نییە.

ڕەنگە بە دڵت بن