ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- لەندەن و سەرۆکی تیمی عێراقی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەماهەنگی یەکتر دەکەن
ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و سەرۆکی تیمی عێراقی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەماهەنگی یەکتر دەکەن
بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن، لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ سەرۆکی تیمی عێراقی کۆبووەوە، کە ئامانج لێی ناساندنی ناوەند و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی و چەند پرسێکی دیکە بوو.
رزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و، سەرۆکی گشتی دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی، لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لەگەڵ بە (ئلیەر) سەرۆکی تیمی عێراقی کۆبووەوە، کە ناساندنی ناوەندی رەوەندی کوردستانی و دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی مەبەستی سەرەکی بووە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەیدا، بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و، سەرۆکی تیمی عێراقی لە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوانیان دا.