فینلەندا چەند پەنابەرێکی عێراقی دیپۆرت دەکاتەوە

کاربەدەستانی فینلەندا ڕایانگەیاند، چەند پەنابەرێکی عێراقی دیپۆرت دەکەنەوە، ئەوەش بەهۆی ئەنجامدانی تاوان و رەتکردنەوەی داواکاری پەنابەرێتییان لەو وڵاتە دێت.

پۆلیسی فینلەندا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی ئەو  چوار کۆچبەرەوە دراوە، کە لە فینلەندا مافی پێدانی پەنابەری رەت کردوونەتەوە.

جەختی لەوە کردەوە، مافی پەنابەرییان پێ نادرێت، چونکە تاوانیان ئەنجام داوە، ئەوەش ڕێگە بە پۆلیس دەدا، کە بەگوێرەی یاسای فینلەندا، ڕەوانەی وڵاتەکەیان بکەنەوە.

جێی باسە، پۆلیس وردەکاری تاوانی ئەو پەنابەرە عێراقییانەی ئاشکرا نەکردووە، کە هۆکاری دەرکردن و ناردنەوەیانە بۆ عێراق.

ڕەنگە بە دڵت بن