دوژمنە سەرسەرختەکەی پەنابەران چی کردووە؟

وەزیری نێوخۆی بەریتانیا سوێلا برێڤەرمان، دوای ئەوەی بە خێرایی شۆفێری کردووە، ئۆپۆزسیۆن داوا لە سەرۆکوەزیران ڕیشی سوناک دەکات، کە لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سەندەی تایمز، ڕۆژی یەکشەممە، سوێلا برێڤەرمان وەزیری نێوخۆی بەریتانیا، بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە سزادراوە، هاوکات داوای لە ڕاوێژکارەکانی کردووە، کۆرسێکی تایبەتی لە یاساکانی هاتووچۆدا بۆ رێک بخەن تا خۆی بە دووربگرێت لە جێبەجێکردنی سزاکەی، چونکە دەبێتە هۆی لەدەستدانی خاڵی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی.

وتەبێژی وەزارەتەکەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “برێڤەرمان دانی بەوەدا ناوە، کە هاوینی ڕابردوو زۆر بە خێرایی شۆفێری کردووە و پەشیمانە لێی، ئەو سێ خاڵی لە دەستداوە و ساڵی پاریش پارەکەی داوە.

جێی باسە، ئەو وەزیرە بە رەچەڵەک هندییە، سەبارەت بە ئاسایش و کۆچ، هەوڵدەدات بەڵێنەکەی سەرۆکوەزیران جێبەجێ بکات بۆ ڕاگرتنی بەلەمەکانی کۆچبەرانی نایاسایی و، وتارە توندڕەوەکانی مشتومڕێکی بەربڵاوی لێکەوتۆتەوە، بەتایبەتی لەو کاتەوەی باوکی لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا وەک کۆچبەرێک گەیشتۆتە بەریتانیا.

ڕەنگە بە دڵت بن