بڕیارێکی توند دژی پەنابەران دەدرێت

وەزیری کۆچ و پەنابەری، لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی سوید دەڵێ، وڵاتەکەی زۆر نەرم بووە لە پێدانی رەگەزنامە بە کۆچبەران، بەڵام لەمەودوا ئەوە کۆتایی هاتووە و بوو بە شتێکی ڕابردوو.

ماریا مالمەر، رایگەیاند، سوید لە پێشترین وڵاتی ئەوروپییە، کە دەتوانرێت بەبێ هیچ مەرجێک ڕەگەزنامەی وەربگیرێت، ئێمە پێشتر زۆر نەرم بووین، بەڵام ئەوە کۆتایی هات، جەختیشی لەوە کردۆتەوە، کە ناکرێت ئەوەندە ئاسان بێت ببیتە هاوڵاتی سوید، پێویستە مەرج و پێداویستییە یاساییەکانی وەک داهات، کار، پاراستن، زمان و تۆماری تاوانی پاک دابین بکات.

سەرۆک وەزیری سوید ئولف کریستەرشۆن، لە ناوەڕاستی مانگی چواردا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بەنیازە دەست بە توندکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی پێدانی رەگەزنامە بکات، هاوکات وەرگرتنی ڕەگەزنامەی سویدی، وەک ئێستا ئاسان نابێت.

ئەو گوتیشی “ئێمە ڕەگەزنامەی سویدیمان بەو کەسانە داوە کە شایەنی ئەوە نین، ئێستا ڕەگەزنامە توندتر دەکرێت، تەنانەت بۆ ئەو گەنجانەش کە تەمەنیان نەگەیشتۆتە 18 ساڵ.

ڕەنگە بە دڵت بن