سەرۆکی حکومەتی ساکسۆنیا داوای کەمکردنەوەی سۆسیالی پەنابەران لە ئەڵمانیا دەکات، ئەوەش لە پێناو کەمبوونەوەی ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بچنە ئەو وڵاتە.
مایکڵ کرێتشمەر سەرۆکی حکومەتی ویلایەتی ساکسۆنیای ئەڵمانیای ڕۆژهەڵات، لە بەیاننامەیەکدا کە ڕۆژنامەی “Münchner Merkur”ی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوە، هاتووە، کە پێویستە بە پەلە قسە لەسەر ئەو کۆمەکانە بکەین کە بۆ پەنابەران دابینکراون، پێویستە کەم بکرێنەوە.
جێی باسە، کرێتشمەر، پێدانی سۆسیالی بە پەنابەران، بە هۆکاری سەرەکی دەزانێت، کە زۆربەی کۆچبەران لە ئێستادا روو دەکەنە ئەڵمانیا و داوای مافی مانەوە دەکەن.