بە هۆی دروستبوونی شەڕ لە نێوان کۆچبەران لە کالێی فەڕەنسا، یەکێ لە پەنابەرەکان بە سەختی بریندار دەبێت.
شەڕی نێوان کۆچبەران لە دەرەوەی پارکی ڕیچیلیووی شاری کالێی فەڕەنسا، دەبێتە هۆی سەختی بریندار بوونی کۆچبەرێک، بەگوێرەی فیلیپ ساباتی یاریدەدەری داواکاری گشتی شارەوانی بولۆن-سور مێر، بارودۆخی پێکدادانەکە هێشتا نەزانراوە، هەروەها هیچ زانیارییەکی لەسەر تەمەن و نەتەوەی ئەو کۆچبەرانە نەداوە.
بەهۆی شەڕەکەوە سێ کۆچبەریش دەستگیرکراون.
جێی باسە، لە سەرەتای مانگی نیساندا دوو کۆچبەر لە شەڕێکدا بریندار بوون و دوو مانگ پێش ئێستاش، کۆچبەرێکی عێراقی لە هەمان ناوچە کوژرا.