بەڵێنی وەرگرتنی مافی پەنابەری داوە..بزانە چۆن فێڵی کردووە

کەسێک بەڵێنی مافی پەنابەری هەمیشەیی سوید و مووچەیەکی باشی بە چەند کەسێک داوە، دوای ئاشکرا بوونی، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دادگایی دەکرێت.

ئەمڕۆ سێ شەممە، دادگای سۆدەرتالیای سوید، بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کەسێکی دادگایی کرد، کە فێڵی لە 10 هاوڵاتی هیندی کردووە و، بەڵێنی مافی پەنابەری هەمیشەیی و دابیکردنی مووچەخۆی پێداون.

پیاوەکە بۆ هەر کەسێک 200 هەزار کرۆنی وەرگرتووە، یەکەی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تاوانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی بەدواداچوونیان بۆ ئەم کەیسە کردووە، کە تێیدا پیاوەکە لەلایەن دەستەڵاتدارانی پورتوگالەوە ڕادەستی سوید کرا.

ڕەنگە بە دڵت بن