یاسایەکی توند بەرانبەر پەنابەران دەردەکرێت

حکومەتی سوید مەرجەکانی (یەکگرتنەوەی خێزان)، واتە راکێشانی هاوسەران، لە وڵاتەکەدا توندتر دەکات، هەروەها پێدانی مافی پەنابەری مرۆییش سنووردار دەکات.

ئەمە لە پێشنیارە یاساییەکەدا هاتووە کە حکومەت ڕایگەیاندووە و، لەلایەن میدیا ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن، کە داواکارییەکان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لەسەر بنەمای یەکگرتنەوەی خێزان لەگەڵ مێرد، یا ژن، یان هاوبەشێک، دەتوانرێت ڕەت بکرێتەوە، ئەگەر یەکێ لە هاوسەرەکان، یا هاوبەشەکان، تەمەنیان لە 21 ساڵ کەمتر بێت.

هەروەها حکومەتی سوید بەنیازە، یاسایەکی دیکەش بە ئامانجی ئەستەمتر کردنی پەیوەستبوون بە مامەڵەکانی یەکخستنەوەی خێزان، وەک ئەوانەی کە لەلایەن کەسانی پەنابەرەوە بەدەستیان دەهێنرێت، هاوکات پێدانی مافی پەنابەری مرۆییش سنووردار دەکاتەوە.

پێشنیارەکە نێردراوە بۆ دەزگا حکومییەکان و شارەوانییەکان و ڕێکخراوەکان، دوای ئەوە حکومەت پێشنیارەکە پێشکەش بە ئەنجومەنی یاسادانان دەکات بۆ ئەوەی لە چەند مانگی داهاتوودا بخرێتە دەنگدان.

ڕەنگە بە دڵت بن