داوایەکی وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا پەنابەران توڕە دەکات

داواکاری وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا داوای هەڵسەنگاندنی لە هەندێ دامەزراوە پەروەردەییەکان کردووە، تا هەڵسەنگاندنێک بۆ ڕێژەی ئامادەنەبوون بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە ئەنجام بدەن، ئەوەش بووە هۆی توڕەیی و مشتومڕ لەنێو پەنابەرە مسوڵمانەکاندا.

ڕۆژنامەی لو فیگارۆ ئاشکرایکردووە، کە داواکاری وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا داوای هەڵسەنگاندنی لە دامەزراوە پەروەردەییەکان کردووە، کە رێژەی ئامادەنەبوونی قوتابیانی مسوڵمان بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە چەند و چۆن بووە، لە بەرانبەریشدا یەکێتییەکانی پەروەردەی وڵاتەکە سەرکۆنەی ئەو کارە دەکەن و، بە  ڕەگەزپەرستی و، سکانداڵ ناویان برد.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، قوتابخانەکانی ئەکادیمیای شاری “تۆلۆز”ی باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسا، ئیمەیڵێکیان لە پۆلیسەوە پێگەیشتووە و داوایان لێدەکات ڕێژەی ئامادەنەبوونی خوێندکارە موسوڵمانەکانیان بنێرن، کە لە ڕۆژی پشووی جەژنی ڕەمەزاندا ئامادەی قوتابخانەکە نەبوون.

وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری هاوڵاتییان سۆنیا باکیس، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە وەزارەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە بەردەوامی لێکۆڵینەوە لە کاریگەری هەندێک پشووی ئایینی دەکەن، ئەوەش لەسەر کارکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، بەتایبەتی لە بواری قوتابخانەکاندا، لەم چوارچێوەیەدا داوا لە بەڕێوەبەرانی هەندێک لە بەشە پەروەردەییەکان کراوە، هەڵسەنگاندن بۆ ڕێژەی ئامادەنەبوون بکەن لە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی مانگی چواری ساڵی ڕابردوودا.

ئەو رەتی دەکاتەوە، کە هەرگیز داوای ناو، کرابێ، دەستپێشخەرییەکە مانای ئەوە نییە کە دەیەوێت بە گوێرەی ئایین “پرۆفایل” بۆ خوێندکاران دابنێت.

گرووپێکی دژە ڕەگەزپەرستی دەڵێن، داواکارییەکەی پۆلیس شۆکهێنەرە، چونکە کردارێکی ئایینی موسڵمان بە کێشەی ئاسایشەوە دەبەستێتەوە.

یەکێتی مزگەوتەکانی فەڕەنسا، داوای لێکۆڵینەوەیەکی گونجاو دەکەن، کە پێویستە خێزانەکان بە شێوەیەکی گونجاو ئاگادار بکرێنەوە و دڵنیا بکرێنەوە لەوەی چی ڕوودەدا، لەگەڵ ئەو زانیارییانەی لەلایەن هەندێک لە بەڕێوەبەرانی دامەزراوە پەروەردەییەکانەوە پێشکەشکراون، دەشڵێن: “بەداخەوە وەڵامی داواکاری پۆلیسەکانیان داوەتەوە.”

ڕەنگە بە دڵت بن