رۆژی دووشەممە رێکەوتی 1ی جۆزەردانی 2723ی کوردی 23ی مەیی 2023ی زایینی کاژێر 12:30 لە شاری زیڤەن بێرخ (zevenbergen ) لە وڵاتی هۆلەندا. وەفدێک پێکهاتبوون لە
خاتوو (چیمهن نهقشبهندی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەهۆلەندا ،
بەرێز ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی کۆمیتەی گشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە نەمسا ، و کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و نیدەرلاندی K.N.V.S(هۆلەندی) بە سەرپەرشتی بەڕێز ئەفشار ئەقدەسی ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری.
بۆ بەسەرکردنەوە و سوپاسگوزاری لە ماندووبوونی شاعیری گەورەی گەلەکەمان بەرێز مامۆستا لەتیف عومەر بۆ ئەو کار و زەحمەتانەی کە خۆبەخشانە بۆ ناساندنی دۆزی رەوای نەتەوەکەمانی کرد لە تاراوگەدا .لە لایەن بنەماڵەیی بەڕێزیان پێشوازی و میوانداریی گەرمیان لە هەیئەتی میوان کرد.پاش چەند کاتژمێر وتووێژ کردن و راگورینەوە ،بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلەکەمان لە هولەندا .لە کۆتایدا شاندی میوان سوپاسی گەرمیان لە خانەخوێ کرد.
3ی جۆزەردانی 2723ی کوردی
24ی مەیی 2023ی زایینی
بابەتی داھاتوو
ڕەنگە بە دڵت بن