دوو برای پەنابەر ویستیان کارێک بکەن..دەستگیر کران

کاربەدەستانی ئەڵمانیا دوو پەنابەریان لە شاری هامبۆرگی ئەڵمانیا دەستگیرکردووە، کە پلانیان داڕشتووە هێرشی تیرۆریستی بکەنە سەر کڵێسایەکی سوید.

ئاژانسی هەواڵی سویدی TT، بە ڕۆژنامەی  Die Weltی ڕایگەیاند، ئەڵمانیا پەنابەرێکی سوری تەمەن 28 ساڵیان لە هامبۆرگ دەستگیرکردووە، دواتریش برا تەمەن 24 ساڵییەکەشی لە شاری کێمپتنی ویلایەتی باڤاریا دەستگیرکردووە، کە ویستوویانە هێرشی تیرۆریستی بکەنە سەر کڵێسایەکی سویدی.

دەستەڵاتداران گومانیان لەوە هەیە، کە ئەو دوو برایە، ئامادەکاری هێرشێکی تیرۆریستییان هەبووە بۆ سەر کڵێسایەک لە سوید، تا بیکەنە ئامانج.

جێی باسە، دەزگای ئاسایشی نهێنی سابۆی سوید، پێشتر زیادبوونی هەڕەشە ئەمنییەکان و هەڕەشە تیرۆریستییەکانی سەر سویدی پشتڕاست کردبووەوە، بەتایبەتی دوای ئەوەی راسمۆس پالودان چەندجارێک قورئانی سووتاند.

ڕەنگە بە دڵت بن