پەنابەرێک بە کارێکی ئەڵمانییەکان سەرسام دەکات

پەنابەرێکی گەنج، حەوت ساڵ لەمەوبەر گەیشتۆتە ئەڵمانیا، توانی خەونەکەی بەدەست بهێنێت و لە پیشەکەی بەردەوام بێت، هاوکات لە ڕێگەی داهێنانێکەوە ئەڵمانییەکانیش سەرسام بکات.

نەسیم خەلیل، کە پەنابەرێکی گەنجی خەڵکی سوریایە، داهێنانێکی ئەنجامداوە و، پشت بە تایبەتمەندی موگناتیسی بۆ بەدەستهێنانی شوێنی باشتری لەش لە کاتی خەودا دەبەستێت، بەتایبەتی بۆ پشت و شان و چارەسەرکردنی ئەو نەخۆشانەی، کە ئازاری پشتیان هەیە، وە حاڵەتەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە.

هەروەها نزیکە لە بەدیهێنانی خەونی دووەمی خۆی، چونکە لە ئێستادا دەست دەخاتە سەر داهێنانێکی نوێ، کە بەم زووانە دەردەکەوێت، هەروەک لە لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکاندا پشتڕاستی کردۆتەوە.

لە ئێستادا، ناوبراو لە بازاڕی ئەڵمانیادا ئەزموون و شارەزاییەکی زیاتری هەیە، چونکە لە ماوەی ڕابردوودا زۆر شت فێر بووە، هەروەک سەرکەوتنی لە بازاڕکردنی یەکەم داهێنان و کڕینی لەلایەن کۆمپانیایەکی پزیشکی تایبەتی سویدییەوە.

ئەوەشی وتووە، ئێستا ئەو لە قۆناغی کۆتایی داهێنانێکی نوێدایە، هیوادارە بەم زووانە بێتە بازاڕەوە، هاوکات ئەو پشتیوانییەی لە ئەڵمانیا وەریدەگرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەم داهێنانانە، یەکێکە لە گرینگترین هۆکارەکانی سەرکەوتنی.

ئەو ڕوونیکردەوە: “داهێنانە نوێیەکە دیزاینێکی زیرەکانە و بێهاوتای جانتایەکە لەسەر بنەمای ئەلگۆریتمێکی تایبەت بۆ پاراستنی هەڵگرەکەی، کە ئامادەیە پارێزگاری لە کەسەکە بکات و بەرەنگاری ڕووداوە چاوەڕوانکراوەکان ببێتەوە لە کاتی جووڵەکردنیدا، بەتایبەتی لە شارە گەورەکاندا.”

وتیشی: “بیرۆکەی جانتای داهێنەر، پشتی بە بوونی هەستەوەری تایبەت و کامێرای مایکرۆ بەستووە، کە بە کۆمپیوتەرێکی مایکرۆ-تابلێتەوە بەستراونەتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، جانتاکە دەتوانێت، هەر هەوڵێک بۆ دۆزینەوە، یا نزیکبوونەوە لە خاوەنی جانتاکە ڕابگرێت، چونکە خاوەنەکە بە پلەی جیاواز ئاگادار دەکاتەوە، هەندێکیان بێدەنگن لەسەر بنەمای تایبەتمەندییەکانی سەرزەنشتکردن و، هەندێک لەو جانتایە دەنگی ئاگادارکردنەوە دەدا، بۆ ئاگادارکردنەوە و دۆزینەوەی هەوڵی هەراسانکردنی کەسەکە.

نەسیم دەشڵێ، جانتاکە ئامێری دژە دزیشی تێدایە و پەیوەندی بە سیستەمی شوێنکەوتنی GPS هەیە بۆ دۆزینەوەی.

ئەو پەنابەرە سورییە، داواکارییەکەی بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش کردووە و، فۆرمێکی تایبەتی پڕکردۆتەوە، بۆ ئەوەی ئەم بیرۆکەیە پەسەند بکرێت و، لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت و رێگەی پێ بدرێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەند هەفتەیەکی خایاندووە تا بەڵگەنامە پێویستەکان پێشکەش بکات و لیژنە شارەزاکان بە بیرۆکەکەی رازی بکات.

بەڵام لە کۆتاییدا خەلیل توانی داهێناننامەیەک بەدەست بهێنێت بۆ جانتاکە و، لە هەمووی گرینگتر بۆ بەدەستهێنانی پارە لە وەزارەتی ئابووری و کار لە ویلایەتی بادن-ڤورتمبێرگی باشووری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا.

جێی باسە، ئەم پارەیە وەک بەشێک لە بەرنامەیەکی تایبەت بۆ پشتگیریکردنی داهێنانەکان دێت، کە تێیدا پەنابەرە سورییەکە بە بەهای نزیکەی 24 هەزار یۆرۆ پارەی وەرگرتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن