نەمسا: تابلۆی “ژن، ژیان، ئازادی” لەلایەن پیاوانی رژێمی ئێرانەوە لا دەبرێت

تابلۆی “ژن، ژیان، ئازادی”، کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ژێمی داگیرکەری ئێران لە ڤییەننا دانرابوو، لەلایەن دەست و پێوەندەکانی ئەو ڕژێمەوە لابراوە.

 شەوی یەکشەممە، ٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کودری، (٢٨ی ئایاری ٢٠٢٣) حیزبی سەوزەکانی نەمسا ڕایگەیاند، تابلۆی “ژن، ژیان، ئازادی”، کە لە نزیک باڵیۆزخانەی ئێران لە ڤییەننا دانرابوو، لابراوە و، ئەوان پێیان وایە کە ئەو تابلۆیە لەلایەن ئێرانەوە ئەنجام دراوە.

 بەرپرسی حیزبی سەوزەکانی نەمسا، لە لێدوانێکی تەلڤزیۆنیدا وتی: “سەبارەت بە لابردنی تابلۆی ژن ژیان ئازادی، خەریکی لێکۆڵینەوەین”.

 ئەو شوێنە بۆ دانانی تابلۆی “ژن، ژیان، ئازادی”، لەلایەن حیزبی سەوزەکانەوە بە پارە وەرگیردراوە.

 حیزبی سەوزەکان، لەم پەیوەندییەدا ڕایانگەیاند، کە زۆر بە خێرایی تابلۆیەکی دیکەی “ژن، ژیان، ئازادی” لە ڕووبەڕووی باڵیۆزخانەی ڕژێمی ئیسلامی ئێران لە ڤییەننا دادەنرێتەوە.

جێی باسە، ژن، ژیان، ئازادی، دروشمی شۆڕشی ژینا بوو، کە لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لەسەر شەهیدبوونی شەهید ژینا دەستی پێکرد و، زۆر بە خێرایی سەرانسەری ئێرانی گرتەوە، دواتر پەرەی گرت بۆ وڵاتی جیهان و هەنووکەش بەردەوامە.

ڕەنگە بە دڵت بن