بە گوێرەی ئاماری نووسینگەی فیدراڵی ڤیسبادن، ڕێژەی وەرگرتنی ڕەگەزنامە لە ئەڵمانیا بە شێوەیەک بەرزبۆتەوە، کە لە ساڵی 2002 ەوەوە، وەها بەرزبوونەوەیەکی بەخۆوە نەدیوە.
ژمارەی ئەو پەنابەرانەی لە ساڵی 2022 لە ئەڵمانیا رەگەزنامەیان وەرگرتووە، نزیکەی 168 هەزار و 500 کەس بوون، ئەوانیش لە 171 نەتەوە بوون و پاسپۆرتی ئەڵمانیایان وەرگرتووە، سورییەکان گەورەترین گرووپی پەنابەرن تێیدا و بە ڕێژەی 29٪، کۆی گشتی 48،300 سوری ڕەگەزنامەیان وەرگرتووە.
جێی باسە، زۆربەی ئەو پەنابەرانەی سوریا کە لە دوای ساڵی 2011 ەوە گەیشتوونەتە ئەڵمانیا، لەو شەڕە هەڵاتوون، کە ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانەکانی لە دژیان ئەنجامی داوە و، تا ئەمڕۆش بەردەوامە.