پۆلیسی ئیسپانیا توانیویانە چەند پەنابەرێک دەستگیر بکەن، کە وەک باند کاریان کردووە و ماددەی هۆشبەریان لە هۆڵەنداوە بە رێگەی ئیسپانیاوە بۆ مەغریب گواستۆتەوە.
میدیاکانی ئیسپانیا لە سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری مێلیلا دەڵێن، پۆلیس پێنج پەنابەری بە ڕەگەز مەغریبی کە رەگەزنامەی ئیسپانیایان هەیە، دەستگیر کردوون، کە لە ئەنجامدانی کۆمەڵێ تاوانی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە تێوەگلاون.
ئاماژە بەوەشدراوە، کە سەرۆکی تۆڕەکە لە شاری مێلیلا نیشتەجێیە و کۆنترۆڵی پێکهاتەی ئەو ڕێکخراوە تاوانکارییەی کردووە، هاوکات لەلایەن دەستەڵاتدارانی مەغریبیشەوە داواکراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسپانیا، جگە لە هێرۆین و کۆکاین، ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکە بووە هۆی دەستبەسەرکردنی 11 ئوتۆمبێل و چەندین بەرهەمی ئەلیکترۆنی و، مۆبایلی مۆدێرن کە بە 950 هەزار یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.