ئەڵمانیا کۆچبەران دەگەڕێنێتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا، سەدان کۆچبەریان گەڕاندۆتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022ەوە، پۆلیسی ئەڵمانیا لە سنوورەکانی نەمسا و سویسرا، زیاتر لە جاران کۆچبەریان گەڕاندۆتەوە، هاوکات لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2023دا، 3،063 کۆچبەریان لە سنوورەکانی سویسرا گەڕاندوونەتەوە.

هەروەها پۆلیسی فیدراڵی و بەرپرسانی پۆلیسی سنووری ئەڵمانیا، 3،674 کۆچبەریان لە سنووری نەمسا کە ویستوویانە بچنە نێو وڵاتەکەوە، گرتوون و گەڕێندراونەتەوە، هەروەها لە سنووری پۆڵەندا، تەنیا سێ کۆچبەر گەڕێندراونەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن