سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی دانیشتووی ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری کۆبووەوە و، داوای لێکردن کە هەمووان پێکەوە، هزری نیشتیمانی و نەتەوەییانە بکەنە پێوەر بۆ دانانی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا، هەروەها ببنە پاڵنەرێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی وڵاتان، ئەوەش لە پێناو ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری زیاتر پێشکەشی گەلی کوردستان بکەن.
شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتی رەوەندی کوردستانی، بە ئامادەبوونی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ کوردستانیانی شاری ڤۆلفسبۆرگ و دەوروبەری لە ئەڵمانیا کۆبووەوە، کە تێیدا داوای لێکردن، هەمووان هزری نیشتیمانی و نەتەوەییانە بکەنە پێوەر بۆ دانانی نەخشەیەکی نوێ لە دیاسپۆرا، هاوکات بە پێیویستیشی زانی کوردستانیان تێکەڵی کۆمەڵگەی ئەو وڵاتانە بن، کە تێیدا نیشتەجێن.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا بۆ کوردستانیان، ئاماژەی بە گرینگی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کرد، هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە، کە گرینگی بە زمانی کوردی بدرێت، هاوکات گرینگیش بە رۆڵی ئافرەتان و گەنجانی کورد بدرێت، جەختی لەوە کردەوە، کە کوردانی ئێزدی خاوەن دیرۆکن و گرینگە رۆڵیان پێ بدرێت.
شفا بارزانی، ئەوەشی خستەڕوو، کە پێویستە کوردانی دیاسپۆرا ببنە پاڵنەرێک بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی ئەو وڵاتانەی لێی دەژین، ئەوەش لە پێناو ئەوەی وڵاتانی ئەوروپا هاوکاری زیاتر پێشکەشی گەلی کوردستان بکەن.
ڕەنگە بە دڵت بن