پیاوێکی بە تەمەن خۆی فڕێدەداتە نێو ڕووباری ڕاینی شاری کۆڵن، بە مەبەستی خۆکوشتنی، بەڵام پەنابەرێک رزگاری دەکات.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “بیڵد”ی ئەڵمانی، پەنابەرێکی سوری بە ناوی حسێن کەجەی تەمەن 20 ساڵ، بیویەتی پیاوێکی بە تەمەن خۆی هەڵداوەتە نێو رووباری ڕاین، ئەمیش خۆی خستۆتە نێو ڕووبارەکەوە و ڕزگاری کردووە.
ڕۆژنامەکە لە زاری پەنابەرەکەوە دەیگێڕێتەوە، کە پیاوە ئەڵمانییەکە پێیوتووە ڕێگەی بدا بمرێت، بەڵام ئەو ڕەتیکردۆتەوە بە جێیبهێڵێت، تا تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەکە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە “حسێن” لە ساڵی 2017ەوە لە ئەڵمانیا دەژی و، لە ئێستادا لە کۆرسی ڕاهێنانی بواری کارەبایی کار دەکات.