ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە دوورگەیەکی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان گیریانخواردووە، دەستەڵاتدارانی یۆنانیش ڕەتیانکردووەتەوە بە هانایانەوە بچن.
بە گوێرەی تویتەرێکی ڕێکخراوی ئەلەرم فۆن، سێ گرووپی جیاوازی کۆچبەران، لە دوورگەیەکی سنووری نێوان تورکیا و یۆنان گیریانخواردووە و، داوای بە هاناوەچوون دەکەن، کە نزیکەی ٣٣٠ کەس دەبن، زۆرێکیان چەند ڕۆژێکە لەو دوورگەیەن و، بێ ئاوی و پێداویستی خۆراک تەنگی پێهەڵچنیون، هاوکات بەوتەی خۆیان، قاچاخچییەکان لەو شوێنەدا بە جێیانهێشتوون.
لەمبارەوە ئەلەرم فۆن، دوێنێش لە گرووپێکی 24 کۆچبەری دیکە، کە پێنجیان منداڵن، داوای هاوکارییان کردووە.
شایەنی باسە، چەند ڕۆژێکە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، گرووپێکی هاوشێوە، کە کوردن، لە سەر سنووری تورکیا و یۆنان، داوای هاوکاری و بە هەناوەچوونیان کردووە.
سۆران حەسەن