شارەوانی ڤێنتیمیلیای ناوچەی لیگوریای ئیتالیا، لەسەر سنووری فەڕەنسا، یەکەم ناوەندی فریاکەوتنی بۆ یارمەتیدانی کۆچبەران، بە تایبەتی ژنان و منداڵان کردەوە.
دی مۆرۆ، سەرۆکی شارەوانی “ڤێنتیمیلیا” دەڵێ، پێویستە کەمترین چالاکی پێشکەش بکرێت بۆ پەناگەی ئەو کۆچبەرانەی دەگەنە شارەکەمان و، پڕۆژەی ناوەندی فریاکەوتنیش پەسەندکراوە، کە لەگەڵ ئەوەشدا بۆ ماوەی شەش مانگ وەک دامەزراوەیەکی تاقیکردنەوە دەمێنێتەوە، چونکە لەسەر ئاستی نیشتمانی، وەها سەنتەرێک، نوێیە.
پارێزگاری پارێزگای ئومبریا ڤالێریۆ ماسیمۆ ڕۆمیۆ، پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی شارەوانی فەڕەنسا دووپاتکردەوە و وتی، ڤێنتیمیلیا شارێکی زۆر ئاڵۆزە و لەسەر سنووری فەڕەنسایە، ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانیدا تاکە چارەسەرمان سەبارەت بە لێشاوی کۆچبەران واژۆ کرد.