بۆ ئەوەی رەگەزنامە لە پەنابەران بسەننەوە ئەمکارە دەکەن

چوار لایەنی ڕاستڕەوی سوید، جارێکی دیکە پرسی لێسەندنەوەی رەگەزنامەیان لە هەندێ حاڵەتدا خستۆتەوە بەر باس، ئەمەش بە واتای هەموارکردنەوەی یاسای بنەڕەتی سویدی (دەستوور) دێت، کە لە ئێستادا نزیکەی قەدەغەکردنی هەڵوەشاندنەوەی هاوڵاتیبوونی سەپاندووە.

وەزیری کۆچ ماریا مالمەر شتاینگارد، لە ڕۆژنامەی “ئێکسپرێسن”دا وتارێکی لەگەڵ نوێنەرانی دیموکراتەکانی سوید و پارتی دیموکراتی مەسیحی KD و، لیبراڵ L نووسیوە، کە تێیدا پێشنیاری لێسەندنەوەی رەگەزنامەی لە هەندێ حاڵەتدا کردووە.

ئەوا بە پێویستی دەزانن، کە ڕەگەزنامەی سویدی لەو کەسانەی تاوانیان ئەنجامداوە، بسەندرێتەوە، یا ئەوانەی لەسەر بنەمایەکی هەڵە، وەک بەرتیل دان، یان فێڵکردن لە دەستەڵاتداران وەریانگرتووە، لێیان بسەندرێتەوە.

حکومەت پلانی هەیە لە داهاتوویەکی نزیکدا پێداچوونەوەیەکی دەستووری نوێی پەرلەمان لەسەر وەرگرتن و لێسەندنەوەی رەگەزنامە بۆ پەنابەران.

جێی باسە، دەستووری سوید قەدەغەی لێسەندنەوەی رەگەزنامەی کردووە، بەڵام لایەنە ڕاستڕەوەکان دەیانەوێت بیگۆڕن.

ڕەنگە بە دڵت بن