سیاسەتمەدارانی ئەم وڵاتە دژی پەنابەران لێدوان دەدەن

دوای ئەو هێرشەی لەلایەن پەنابەرێکەوە لە شاری ئەنیسی ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، کە بووە هۆی برینداربوونی چەند منداڵێک، لایەنە راستڕەوەکان لێدوان دژ بە پەنابەران دەدەن.

لەدوای تاوانە ترسناکەکەی شاری ئەنیسی ڕۆژهەڵاتی فەڕەنسا، میدیاکان ڕاپۆرتیان لەسەر ناسنامەی ئەو تاوانبارە بڵاوکردەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو بە چەقۆ هێرشی کردە سەر منداڵان و چوار منداڵی تەمەن دوو بۆ سێ ساڵ و، دوو کەسی پێگەیشتوویشی بریندار کرد.

تاوانبارەکە، ناوی عەبدولمەسیح، کە هاوڵاتییەکی سورییە و لە سوید مافی پەنابەرێتی پێدراوە، ساڵی ڕابردوو ڕۆیشتووەتە فەڕەنسا و لەوێ داواکارییەکی نوێی پەنابەری پێشکەش کردووە، بەڵام لەلایەن نووسینگەی پاراستنی پەنابەرانی ئۆڤبراوە، داواکەی ڕەتکراوەتەوە.

لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا، بەرپرسان و ئەندامانی حیزبە فەڕەنسییەکانی سەر بە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان، رێژەی تاوانیان بەستەوە بە کۆچبەرانەوە.

ماریۆن مارشال لۆ پێن، جێگری سەرۆکی پارتی ڕیکۆنکویستا لە کەناڵی BFMی فەڕەنسیدا باسی لە کەشوهەوایەکی توندوتیژی گشتی لە وڵاتەکەماندا کرد، کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی سیاسەتی کۆچبەری کۆنترۆڵنەکراوەوەیە، چیتر فەڕەنسییەکان پارێزراو نین.

جێی باسە، کاندیدی پێشووی سەرۆکایەتی فەڕەنسا، ئێریک زیمۆر دەڵێ، بەهۆی کۆچی تەواو شێتانەوە، فەرەنسییەکان لە مەترسیدان.

ڕەنگە بە دڵت بن