پەنابەرێک منداڵەکانی بۆ وڵاتەکەی ناردەوە.. چی بەرانبەر کرا؟

پەنابەرێک لەسەر ئەوەی منداڵەکانی ناردووەتەوە بۆ وڵاتەکەی، بە چەند مانگێک زیندانی سزا درا و، هاوسەرەکەیشی دەڵێ، هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ ئەوروپا و چاوەڕێی تەواوبوونی سزای پیاوەکەیەتی.

دادگای سوید، سزای 18 مانگ زیندانی بەسەر پەنابەرێکی سوری بە ناوی ڕاقی ئەیوبدا سەپاند، ئەوەش دوای ئەوەی تاوانبار کراوە بە ڕفاندنی دوو کچەکەی لە خێزانێکی جێگرەوە و، ناردنەوەیان بۆ سوریا.

لە بڕیارەکەیدا ئاماژە بەوەکراوە، کە دەکرێت لە سوید دەربکرێت، بەهۆی ئەنجامدانی ئەو کارەیەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا، دەستەڵاتی کۆچ بڕیاریدا نەیگەڕێنێتەوە بۆ سوریا، بەهۆی جددیەتی بارودۆخەکە لەوێ، سەرەڕای ئامادەبوونی هاوسەرەکەی، ماریا عەبد و کچەکانی، کە لە سوریان.

هەروەها بڕیاری زیندانیکردنی کەسێکی دیکەش بە 16 مانگ زیندانی درا. کە لەو کارەیدا یارمەتی دابوو.

باوکەکە بەهۆی کلتوری شەرەفەوە توندوتیژی دژ بە کچە تەمەن 14 ساڵ و کچە  تەمەن 12 ساڵانەکەی ئاشکرا کراون، بۆیە منداڵەکانی لێ سەندراونەتەوە و دراونتە خێزانێکی جێگرەوە.

دایکەکە، کە لە سوریایە، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی ئێکسپرێسن، رایگەیاندووە، خێزانەکەی هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ سوید و چاوەڕێی ئەوە دەکات، کە هاوسەرەکەی لە زیندان بێتە دەرەوە و پەیوەندییان پێوە بکاتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن