شاندێکی بەشی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆن بەشداری یادی دامەزراندنی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستانی کرد

شاندێکی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەشداری یادی دامەزراندنی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستانیان کرد.

رۆژی چوارشەممە، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، شاندێکی راگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، کە پێکهاتبوون لە عەلی جەمال و خاتوو شاگوڵ، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بزاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستان، بەشدارییان لە یادی حەوت ساڵەی دامەزراندنی ئەو رێکخراوەدا کرد.

شایانی باسە، رێوڕەسمەکە، بە بەشداری نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و، هونەرمەندان و کەسایەتییە ناودارەکانی کورد بەڕێوەچوو، کە تێیدا هەموو لایەک جەختیان لە ئاشتی و پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردەوە، هەروەها جەختیشیان لەوەکردەوە، کە دەست لەناو دەستی یەکتر، دژی دوژمنانی گەل و خاک بوەستنەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن