وێنە: پەنابەرێک لەبەر ئەنجامدانی کارێک بەرانبەر هاوسەرەکەی دادگایی دەکرێت

پەنابەرێک لەگەڵ دایکی، بە تۆمەتی زیندانیکردن و دەستدرێژیکردنە سەر هاوسەرەکەی، لە دادگای شاری ئێسنی ویلایەتی “ڕاین-ڤێستفاڵیا”ی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا دادگایی کرا.

داواکارانی گشتی، پەنابەرێکی تەمەن 30 ساڵییان تۆمەتبار کردووە بەوەی، کە بە هاوکاری دایکی ژنەکەی لە ماڵەکی خۆی، یا دایکی بەند کردووە و دەستدرێژی کردووەتە سەری.

لێکۆڵەرەوان بۆیان دەرکەوتووە، کە تۆمەتبارەکە چەند جارێک ژنەکەی لە ماڵەکەی خۆی، یا لە ماڵی دایکی زیندانی کردووە، هەروەها دایکەکە بە بەشداریکردنی تاوانەکە تۆمەتبار کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، پارێزەری تۆمەتبارەکە، باوکی ژنەکەی بە بەرپرسیار زانیوە لەو تۆمەتانە و بە “دروستکراو” ناوی بردووە، بەهۆی ئەوەی لەو هاوسەرگیرییە ناڕازی بووە.

جێی باسە، پەنابەرەکە خەڵکی سوریایە و ئەگەر تاوانبار بکرێت، ئەوا دەکرێت تا پێنج ساڵ زیندانی بکرێت، هاوکات لەوانەیە دایکیشی بۆ ماوەی سێ ساڵ زیندانی بکرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن