کۆچبەرێک لەبەر ئەم هۆکارە سکاڵا لە فەڕەنسا دەکات

کۆچبەرێک سکاڵای یاسایی دژی دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا تۆمار دەکات، کە توندکردنەوەی سنوورەکانی بووەتە هۆی مردنی کۆچبەران و برینداربوونی خۆیشی.

ساڵی 2021 کۆچبەرێکی جەزائیری لەگەڵ سێ هاوڕێی، لە شاری سیبۆری باشووری ڕۆژئاوای فەڕەنسای نزیک سنووری ئیسپانیا، کەوتنە ژێر شەمەندەفەرێکەوە، بەو هۆیەشەوە، سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و، یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بوو، ئێستا بڕیاری داوە سکاڵای یاسایی دژی دەستەڵاتدارانی فەڕەنسا تۆمار بکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی فەڕەنسا، کۆچبەرەکە جەزائیرییە و، ڕزگاربووی ڕووداوەکەیە، لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییەکان و کۆمەڵەکانی سکاڵای مەدەنی، سکاڵایەکی یاساییان لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگایەکی شاری “بایۆن”ی فەڕەنسا تۆمارکردووە، ئەوەش بۆ سەرکۆنەکردنی “داخستنی سنوورەکان کە کۆچبەران دەخاتە مەترسییەکییەوە.

جێی باسە، سکاڵاکەرەکان پێیانوایە، هێزە ئەمنییەکان نابێ ئەوە پشتگوێ بخەن، کە بە زیادکردنی بەربەستی سنوورەکان، ڕاستەوخۆ و ئۆتۆماتیکی دەبنە هۆی زیادبوونی ڕووداوەکانی مردنی کۆچبەران.

ڕەنگە بە دڵت بن